دێوه‌زمه‌ی خۆکوژی به‌رۆکی لاوانی کورد به‌رنادات و ئه‌م دیادره‌یه به‌ره‌و قه‌یرانێکی ترسناک ده‌ڕوات.
له درێژه‌ی زنجیره خۆکوژییه خێراکانی ئه‌م دواییانەی کوردستان شه‌وی دووشه‌مه‌ی رابردوو کوڕێکی ته‌مه‌ن 24ساڵان به ناوی میلاد.ب خه‌ڵکی گوندی ره‌شی ئاوای دیوانده‌ره که ده‌زگیراندار بووه له کاتێکدا میوانی ماڵی پووری له شاری سنه ده‌بێ، به شێوه‌ی خۆهه‌ڵواسین له یه‌کێک له دیوه‌کانی خانه‌خوێ کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
خۆکوشتنەکان چەندین ساڵە بووتە دیاردەیەکی مەترسیداری کۆمەڵایەتی و، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان لە پەڕەسەند دایە.
دیاردەی خۆکوشتن، لە نیو ژنان و لاوان زیاتر روو دەداو، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان‌دا پەنا بردن بۆ خۆکوشتن بە بەراوەرد لە گەڵ ناوچەکانی دیکە رێژەی زیاترە.
کارناسانی کۆمەلایەتی جیاوازی چینایەتی، بێ‌کاری و بێ هیوای بە داهاتوو، گرفتی فەرهەنگی و ئابووریی لە هۆکارە سەرەکییەکانی زیادبوونی ڕادەی خۆکوشتنەکان دەزانن لە کوردستان.