بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی ژاوەرۆوە بە دەستمان گەیشتووە، ڕۆژی ئەکشەممە ٢٦ پووشپەڕ باغەکانی ئاوایی هوویە ئاگریان گرتووە و بۆ سێ رۆژ دەچێ کە هەر بەردەوامە بەردەوای هەبووە. ئاگرەکە لە کۆنترۆڵ دەرچووەو، خەڵکی ئاوایی هویە بە بەردەوامی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن. ئەمە دووهەمین جارە کە باغەکانی هوییە ئاگریان تێ بەر دەدرێت.
لە ساڵی ٢٠١٦ دا ئاگر بەر درایە باغەکانی شیانە، زیانەکانی بە ١٠٠ ملیۆن تمەن خەمڵێندرا.
چەند ساڵ لەمەوبەریش ژمارەیەک دارگوێزی دوو بنەماڵە بڕدرانەوە، کە نازانرێت کێ لە پشت ئەم کردەوەیە بوو، کە زیانی ١٥٠ ملیۆن تمەنی لەو دوو بنەماڵەیە دا.
شایانی ئاماژە پێ کردنە کە ٣ حەفتە لەمەوبەریش، ئاگر بەر دراوەتە دار و درەختی ئاوایی نجێ، کە بووە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆر لە خەڵی ئەو ئاواییە.
هەر لە درێژەی ئاگرکەوتنەکان لە دارستان و ژینگەی کوردستان ، ماڵپەڕی ژینگەوان و چەند ماڵپەڕێکی دیکە باسی لە کارەساتی ژینگەیی کرد لە ناوچەی کۆساڵان و ئاگرکەوتن لە ژینگەی ئەو ناوچەیە.
رۆژی ڕابردوو ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان بە دەرکردنی بانگەوازێک داوای لەسەرجەم خەڵکی ژینگەدۆستی کوردستانی کردبوو کە بە ئامادەبوونی خۆیان لەو ناوچەیە لە دامرکاندنی ئاگر و پێشگرتن لە خەسار وزیانی زۆرتر هاوکاری ژینگە پارێزان بن و لە پێوەندیەشدا چەندین ئەنجومەن و ڕێکخراوی ژینگەیی ئامادەگی خۆیان دەربڕیوە.