كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌روا به‌رده‌وامه و دیسان پێداگریی كرده‌وه.
عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری شورای بالای ئاسایشی نیشتمانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند و گوتی، ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، عێراق لاواز ده‌كا و هه‌رێمی كوردستانیش ته‌ریك ده‌بێته‌وه.
ناوبراو به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی له فیتنه‌ی وڵاتانی بیانی زانی و گوتی، جیابوونه‌وه و پارچه پارچه‌بوونی عێراقی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شه‌مخانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، ڕاپرسیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به ڕواڵه‌ت زۆر جوانه به‌ڵام ئه‌و ڕاپرسییه له ڕاستیدا ته‌ریكبوونه‌وه و فشار بۆ هه‌رێمی كوردستان دێنێ و له ئاكامدا ئه‌و هه‌رێمه و هه‌روه‌ها عێراقیش لاواز ده‌كا.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی ڕۆژی 3ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌و ساڵ دیاری كرد.
له‌و كاته‌وه كه باس له ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هاتووته ئاراوه، فه‌رمانده نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر كام به نۆره‌ی خۆیان دژایه‌تییان ده‌ربڕیوه.
پاسدار محه‌ممه‌د باقری، سه‌رۆكی ستادی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ راپرسیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێمه دژی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و ریفراندۆمه ده‌وه‌ستینه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش له‌هه‌مبه‌ر ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ نه‌بووه و ده‌ڵێ، ئێمه پشتیوانی له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ین.
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە بەرپرسانی ئەمنی و نیزامیی ئێران لە ئەگەری بەڕێوەچوونی راپرسی هەڕەشەی داخستنی سنوورەکانی خۆیانیان کردوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
پێشتریش قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی هێزی سپای قودسی سه‌ربه سپای پاسداران چه‌ند هه‌وڵێكی بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی ئه‌و ریفراندۆمه بە شێوەی جۆراجۆر دابوو ، خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە ئەم جۆرە لێداون و هەڵوێست گرتنە دەستێوەردانی ئاشکرای کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە مافی سیاسیی خەڵکی باشووری کوردستان.