ڕێكس تیلێرسۆن ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران پێبه‌ندی ڕێكه‌وتنی ناوكیی ده‌وڵه‌تی ئۆباما بووه به‌ڵام له پشتیوانیكردن له تیرۆریزم به‌رده‌وام بووه.
ڕێكس تیلێرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی ده‌با هه‌ر 90 ڕۆژ ڕاپۆرتی پێبه‌ندبوونی خۆی به به‌رنامه‌ی ناوكیی وڵاته‌كه‌ی به كۆنگره‌ی ئا‌مریكا ڕابگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ئه‌و وڵاته پێبه‌ندی ماده‌كانی ئه‌و ڕێكه‌وتنه بووه به‌ڵام هه‌روا له پشتیوانیكردن له تیرۆریزم به‌رده‌وامه و، هه‌ر بۆیه ترامپ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ئه‌و وڵاته تاوتوێ ده‌كاته‌وه.
گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ پێوه‌ندیی به به‌رجامه‌وه نیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ كرنگره‌ی ئا‌مریكا ده‌نووسێ، ئێران یه‌كێك له گرینگ‌ترین پشتیوانانی تیرۆریزم له ناوچه دایه. تیلێرسۆن ده‌ڵێ، له‌سه‌ر داوای سه‌ركۆماری و شورای ئه‌منیه‌تی میللیی ئا‌مریكا گه‌مارۆی ئابووریی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له ده‌ستووری كاری خۆیدا داناوه.
كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی ڕایانگه‌یاند كه هۆكاره‌كانی په‌ره‌پێدانمی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی بالستیك، پشتیوانیكردن له تیرۆریزم، هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، دوژمنایه‌تی كردنی ئیسراییل و هێرشی سایبێری بۆسه‌ر ئا‌مریكا، ئیسراییل و هاوپه‌یمانانی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌توانێ زیان به به‌رجام بگه‌یه‌نێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هێربێرت ڕابێرت مه‌ك مێستێر، ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی میللیی كۆشكی سپی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، ڕێكه‌وتنی ناوكی تا ئێستا نه‌یتوانیوه ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامی بگۆڕێ و ڕێژیمی ئێران ڕووحی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی پێشێل كردوه.