به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی پیترۆشیمیی ئیلام گوتی، گه‌ڕی به‌رهه‌مهێنانی پیتڕۆشیمیی شاری ئیلام به‌هۆی دابیننه‌كردنی خۆراك وه‌ستا.
فه‌رهاد دانێشی له وتووێژێندا ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی دابیننه‌كردنی پلی ئێتیلین له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداره‌وه و كه‌مبوونی گاز ئێتان به‌رهه‌مهێنانی پیترۆشیمیی ئیلام وه‌ستا و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره له‌و یه‌كه به‌رهه‌مهێنانه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی پێترۆشیمیی ئیلام له درێژه‌دا ده‌ڵێ، به‌پێی به‌رنامه‌كان له ساڵی 96 ده‌با 240 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می هه‌بایه به‌ڵام به هۆی لاوازبوون و دابیننه‌كردنی خۆراك هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌و تۆی نه‌بووه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی ئابووری و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنان یه‌ك له‌دوای یه‌ك داخران.