پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتوە، غەفوور ساڵحپوور، کەسێکی خەمخۆری گەل و دێموکراتدۆست، لە تەمەنی ١٠٠ ساڵەی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو دوای رووخانی ڕێژیمی پاشایەتی و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکرات ، وەکوو دۆستێکی دڵسۆز و لایەنگرێکی هەڵسووڕ لە ناوچەی بانە یەکێک بووە لە هاوکارانی هەرە نزیکی حیزب و خزمەتی کردوە.
غەفوور ساڵحپوور خەزوری شەهید رەئووف سەلیمییە کە لە ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی لە بەندیخانەی سەقز لە ژێر ئەشکەنجە و ئازار گیانیبەخت کرد.
شایانی باسە رێورەسمی ناشتن و پرسەی غەفوور ساڵحپوور بە بەشداریی خەڵکی ئەمەگناسی بانە بەڕێوەچوو.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکاری غەفوور ساڵحپوور و خەڵکی گوندی کارۆستەمی سوورکێوی بانە ، خۆی لە خەمیان بە بەشدار دەزانێ.