وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوودا ٣ هه‌زار تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌خرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژی ڕابردوو خوڕه‌م ئابادی، جێگری دادستانی گشتیی ئێران له‌و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داخرانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گوتی، تا ئێستا بڕیاری قه‌زایی فیلتێركردنی ٨هه‌زار كاماڵی تێلگرامی دراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا مه‌حمود واعێزی له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گوتی، حه‌وتووانه له ئاستی ئێران‌دا ٣هه‌زار تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی داده‌خرێ و ڕاپۆرته‌كه‌ی بۆ كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی ده‌نێردرێ.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، داخرانی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیانه له‌سه‌ر داوای خه‌ڵك، ده‌وڵه‌ت و ڕێژیم بووه, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك زیاتر ده‌ستیان به ده‌نیای مه‌جازی ڕابگا و لاوه‌كانمان له توندوتیژی دوور خستبێته‌وه ئه‌و تۆڕه كۆمهڵایهتیانهمان داخستووه.
ڕۆژی ڕابردوو خوڕه‌م ئابادی، جێگری دادستانی گشتیی ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، تا ئێستا ده‌زگای قه‌زایی بڕیاری فیلتێركردنی ٨هه‌زار كاناڵی تێلگرامی بۆ وه‌زاره‌تی پێوه‌ندییه‌كان ناردوه، به‌ڵام هێشتا فیلتێر نه‌كراون.
مه‌حمود واعێزی له به‌شێكی دیكه‌ی له قسهكاندیدا ده‌ڵێ خوڕه‌مئابادی هیچ پسپۆڕی و زانیارییه‌كی له‌و پێوه‌ندییه‌دا نیه و قسه‌كانی ناوبراو بێ بنه‌مان.