دادگای شۆڕش لە شاری سنە حوکمی ١ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١ ساڵ زیندانی تەعلیقی بۆ وێنەگرێکی کورد لەو شارە بڕیەوە.
چەند ڕۆژ پێش مێهدی تەوەکۆلی، وێنەگری کورد خەڵکی شاری سنە لەلایەن دادگای شۆڕش لەو شارە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و تەعلیقی حوکم درا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو باریەوە ڕاگەیاند: لقی یەکی دادگای شۆڕش بە تۆمەتی”هەوڵدان دژی ئەمنییەت نەتەوەیی” ئەو حوکمەی بە سەر ئەو هونەرمەندە کوردەدا سەپاندووە و بە شێوەی فەرمی لەلایەن دادگاوە بە مێهدی ڕاگەیەندراوە.
ئەو وێنەگرە کوردە مانگی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣٥ ڕۆژ لە گرتنگەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دابوو و دواتر بە دانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.
شایانی باسە ئەو هونەرمەندە کوردە پێشتر چەند پێشانگایەکی لە پێوەندی لەگەڵ “ئاوارەکانی ئیزەدی شەنگال و کۆبانی لە هەرێمی کوردستان” لە شاری سنە بەڕێوە بردبوو