کۆ بەرهەمی شاعێرانی ناوچەی هەورامان بەرگی ١،٢،٣ لە یەک بەرگدا چاپ و بڵاو کرایەوە.
کۆ بەرهەمی ٢٦ شاعێری کورد لە ناوچەی هەورامان لە کە پێشتر هێندێک لە بەرهەمی ئەو شاعێرانە چاپ و بڵاو نەکرابوویەوە لە بەرگێکدا بڵاو کرایەوە.
کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەو ٢٦ شاعێرە لە ئەستۆی محەممەد ڕەشید ئەمینی بووە کە زۆربەی شێعری شاعێرەکانی ناوچەی هەورامانی بڵاو کردۆتەوە.
ئەو کەشکۆڵە لە دوو توێی ٦٣٨ لاپەڕەدا کە سەرجەم سێ بەرگە و لە یەک بەرگدا کۆ کراوەتەوە و لە لایەن ناوەندی بڵاوکەرەوەی کوردستان لە شاری سنە چاپ کراوە.
شایانی باسە محەممەد ڕەشید ئەمینی کوڕی عەلی لە ساڵی ١٣٣٣ هەتاوی لە گوندی نوریاو سەر بە شاری پاوە لە دایک بوو و بەهۆی هۆگری بە ئەدەب و وێژەی کوردی، لە مێژە خەریکی کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی بەرهەمی شاعێرانی کوردە لەو پەیوەندییەدا زیاتر لە ٨٠ بەرگ کتێبی دەسنووسی کۆکردوتەوە و بە چاپی گەیاندووە.