له شاری شنۆ دوو كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كه‌سێك به ناوی عه‌لی مه‌حمودی، كوڕی وه‌یسی خه‌ڵكی‌ناوچه‌ی ده‌شته بێڵی شاری شنۆ له شوێنی كاره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
ناوبراو به تۆمه‌تی پروپاگه‌نده بۆ یه یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌سێكی دیكه به ناوی سیروان كارساز خه‌ڵكی ئاوایی شێخانی سه‌ربه نه‌ڵۆسی شاری شنۆ به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی و سیاسی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌وه شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
ناوبراویش به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه و ته‌نانه‌ت شوێنی ڕاگرتنه‌كه‌شیان تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه.
شایانی باسه له ساڵی ١٣٧٥وه پاش په‌سندكرانی قانوونی سزای نوێ له چوارچێوه‌ی ماده‌ی ٥٠٠ی قانوونی سزای ئیسلامی، هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌ك دژی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزب و ڕێكخراوه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌دا بێ تاوانه و سزای قانوونی هه‌یه.