تلویزیۆنی ئۆپۆزیسۆنی سووریه ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكه پایه‌گایه‌كی هه‌میشه‌یی له سووریه بكاته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئۆرییه‌ن، تلویزیۆنی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه، كۆماری ئیسلامیی ئێران خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی پایه‌گایه‌كی هه‌میشه‌یی له سووریه‌ن. له‌و پایه‌گایه‌دا، فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر و هه‌زار میلیشیای چه‌كداری لێ جێگیر ده‌كا و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نیزامیی له ناوه‌ندی سووریه له ڕێژیمی به‌شار ئه‌یه‌د به ئیجاره گرتووه.
وتووێژه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پایه‌گایه كه تایبه‌ت به میلیشیا شیعه‌كان به‌رده‌وامه. به شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و پایه‌گایه ٥ هه‌زار میلیشیای پاكستانی و ئه‌فغانی له ژێر چاودێریی سپای پاسدارانی تێدا جێگیر ده‌كرێ.
هه‌مان سه‌رچاوه له درێژه‌دا گوتی، مانگی ڕابردووی زایینی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی نیزامی به ناوی “سین” له ده‌ورووبه‌ری شاری ده‌مێشق ته‌حویلی سپای پاسداران درا و هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ.