بڵاوكراوه‌ی ویكی ستاندار له به‌ره‌به‌ری دووهه‌مین ساڵوه‌ڕگه‌ڕی ڕێكه‌وتنی ناوكی ده‌نووسێ، “دۆناڵد ترامپ قینی له به‌رجام ده‌بێته‌وه”… سه‌ركۆماری ئا‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مان ئه‌و شتی به ئێران داوه كه چه‌ندین ساڵه وه‌دوای كه‌وتووه یانی كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری گه‌مارۆكان له حاڵێكدا كه هیچ میكانیزمێك بۆ فشارهێنان بۆ تاران نه‌ماوه كه ئه‌و وڵاته ناچار بكا ده‌ستی بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی نه‌با.
سه‌ناتۆر باب كوركێر، سه‌رۆكی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نای ئا‌مریكا گوتی، له‌گه‌ڵ تیلێرسۆن دانیشتنی باشمان كردوه. ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ده‌بێ ڕێكه‌وتنێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا بكرێ كه فشار بۆ ئه‌و وڵاته بێنێ كه ده‌ستی ئه‌وه‌نده كراوه نه‌بێ پیتاندنی ئۆرانیوك ده‌ست پێ بكاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به كۆشكی سپی گوتبووی، سیاسه‌تی ئێستای ئا‌مریكا ئه‌وه‌یه كه نه ڕێكه‌وتنی به‌رجام بدڕێنێ نه ئه‌وه‌ی كه پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ردا بكرێ. به‌ڵكوو ده‌بێ ڕێكه‌وتنێكی دیكه له‌و پێوه‌ندییه‌دا ببه‌سترێ.