سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له به‌شداریی له به‌رنامه‌ی NRT دا به‌رپرسایه‌تیی هه‌موو نائارامییه‌کانی کوردستانی خسته ئه‌ستۆی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی رێژیم له کوردستان.
خالید عه‌زیزی گوتی ئه‌گه‌ر ناوه‌نده ئهمنیهتیو نیزامییه‌کانی رێژیم دهرفهتو بواری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی مه‌ده‌نییان به خه‌ڵکی مه‌هاباد له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه دابا، ئه‌و پشێوی‌و نائارامییه‌ی ئێستا له کوردستان دروست نه‌ده‌بوو، ئه‌و هۆتێله‌ش نه‌ده‌سووتا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاوێته‌بوونی تووڕه‌یی خه‌ڵک له پهڕشو بڵاویی هێزه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی کوردستان گوتی: ئێمه به دڵێکی ئاوه‌ڵا ڕه‌خنه‌ی ئه‌وانمان وه‌رگرتوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ک خۆمان به هه‌موو تواناوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین بتوانین له سه‌ر ته‌وه‌ری گوتارێکی هاوبه‌ش له نێوان حیزبه سیاسییه‌کانی ڕۆهه‌ڵاتی کوردستان هاوپێوه‌ندییه‌ک دروست بکه‌ین که له ئاستی چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵکی کوردستاندا بێ.
خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی حیزبی دێموکراتی کوردستان له باشووری کوردستان‌و له وه‌ڵامدانه‌وه به‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه ده‌که‌ن حیزبی دێموکڕات له‌به‌ر حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانی باشووری کوردستان ده‌ستی خۆی به‌ستووه‌و سه‌ربه‌خۆیی خۆی نه‌پاراستوه، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌و کاته‌دا که ڕێژیمی به‌عس له عێڕاق له‌سه‌ر کار بووه‌و شه‌ڕی ئێران‌و عێڕاق له گۆرێ‌دا بووه‌و حیزبی دێموکرات پێوه‌ندیی زۆری نه ئه‌و حیزبه‌ش بووه، له‌و کاته‌دا که پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی هونه‌ر بوو، له‌و مه‌یدانه سه‌ربه‌رز هاتۆته دهرێو له ئێستاشدا که له هه‌رێمی کوردستان ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیی کوردی له‌سه‌ر کاره‌و پاڕلمان و حکومه‌ت هه‌ڵبژێردراوی ئێراده‌ی کورد له باشووری کوردستانن، پاراستنی ئه‌و ده‌سکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی سیاسیی داده‌نێین نه‌ک شتی دیکه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیدیعایه‌دا که حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ڕۆژه‌ڤی ئێستای کوردستاندا ڕۆڵی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه، به توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و ئیدیعایه‌ی داوه‌و گوتی ته‌نانه‌ت کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیش که به چاوێکی ته‌واو ئه‌منیه‌تییه‌وه سه‌یری پرسی کورد ده‌که‌ن کاتێک له‌و باره‌یه‌وه دێنه قسه‌و مه‌سه‌له‌ن له پاڕلمانی ئێران‌دا باس له وتووێژ ده‌کرێ ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات‌و کۆمه‌ڵه‌دا وتووێژمان بووه. یان ئێستا که نائارامییه‌کان له کوردستان په‌ره‌یان ئه‌ستاندوه به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و کاره ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئێمه‌و ده‌ڵێن ئه‌وه به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکڕات‌و کۆمه‌ڵه بووه‌و ده‌ڵێن میدیای ئه‌و حیزبانه وه‌ک هاندهرو دنه‌ده‌ری خه‌ڵک له‌و ڕووداوانه‌دا ڕۆڵیان هه‌یه.
خالید عه‌زیزی هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی ئێستا که له نێو خۆماندا و هیندێ که‌س قه‌بووڵی ئه‌وه ناکه‌ن که ئێمه و حیزبه‌کانی دێموکڕات و کۆمه‌ڵه به شێوازی جۆراوجۆر ڕایه‌ڵه و پێوه‌ندییه‌کی به‌ربه‌رینیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌یه، لانیکه‌م دوژمنه‌که‌ی ئێمه و ئه‌وه‌ی ئێمه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین خۆ ئه‌و ئێعتراف به‌وه ده‌کا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان گوتی کوردستان خۆڵه‌مێشی بن ئاگره‌و له کڵپهدا ده‌سووتێ. ئه‌گه‌ر ناونده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی چه‌کی سهرکوتو ئه‌و که‌شه ئه‌منیه‌تییه له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان لاببه‌ن ده‌رده‌که‌وێ که هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌و ڕێژیمه ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان. چونکی ڕووداوه‌کی مههابادو ئه‌وه‌ی له هۆتێل تارا ڕووی دا بیانوویه‌که بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کوڵو کۆی به‌نیسبه‌ت کۆماری ئیسلامی ههڵرێژێو ئه‌و په‌یامه به کۆماری ئیسلامی بده‌ن که ناتوانن ویست‌و داوای ئه‌و خه‌ڵکه نهبیننو ئه‌وه‌نده‌ی دیکه سووکایه‌تییان پێ بکه‌ن.
خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ئێران گوتی پرسی کورد چ له کوردستان‌و چ له ناوچه‌دا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ناتوانێ به هیچ شێوه‌یه‌ک حاشا له پرسی کورد بکاو ئه‌گه‌ر هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌کا ده‌بێ ده‌رگای وتووێژ‌و دیالۆگ له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بکاته‌وه. بۆ کاتێک باسی کێشه‌و نائارامی دێته گۆڕێ ناوی حیزبی دێموکڕات‌و کۆمه‌ڵه دێنێ، ئه‌دی بۆ له پرسی چاره‌سه‌ریدا خۆی لێ لاده‌دا؟
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له کۆتاییدا گوتی نه حیزبی دێموکرات‌و نه خه‌ڵکی کوردستان نایانه‌وی به توند‌و تیژی‌و سووتان‌و کوشت‌وبڕ داواکانیان بێننه گۆڕێ، به‌ڵام ئه‌وه کۆماری ئیسلامییه که به ڕوانینی ئه‌منیه‌تی سه‌یری ئه‌و داخوازییانه ده‌کاو به‌رپرسایه‌تیی هه‌موو ئه‌و نائارامییانه‌ش له ئه‌ستۆی ڕێژیمه.