فه‌رهاد ته‌جه‌ری، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان هیچ هه‌نگاوێكی تایبه‌تی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه‌كان هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، فه‌رهاد ته‌جه‌ری، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نوێنه‌رانی پارێزگای كرماشان وێڕای ئاماژه بارودۆخی خراپی قوتابخانه و شوێنه‌كانی فێركردن به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت و گوتی سه‌دی ٣٠ی قوتابخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه كۆنن و پێویستیی خێرایان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی قه‌سری شیرین و سه‌رپیل زه‌هاو له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی وێڕای ئاماژه به كۆنبوونی ١٠٥ هه‌زار قوتابخانه‌ی ئه‌و پارێزگایه گوتی، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتاخانه‌ی پێویستیی ئه‌و پارێزگایه زیاتر له هه‌زار میلیارد تمه‌ن بوودجه‌ی ده‌وێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوچه‌ی كرماشان به هۆی گیروگرفتی گه‌رمیی ئاو وهه‌وا و هه‌روه‌ها خۆڵبارینه‌كان له هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت دایه و پێویستیی زیاتر به پێڕاگه‌یشتن هه‌یه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، به‌هۆی كه‌میی بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ڕاهێنان ئه‌و وه‌زاره‌ته به ته‌نیایی توانای دابینكردنی ئه‌و بوودجه‌یه‌ی نیه و قانوونی بودجه و به‌رنامه ده‌بێ تا ڕاده‌یه هاوكاریی ئه‌و وه‌زاره‌ته بكا.