به‌هۆی بێكاری له پارێزگای سنه، زۆربه‌ی وه‌رزشكارانی ئه‌و پارێزگایه ڕوویان له كۆڵبه‌ری كردووه و، داوای كارتی كۆڵبه‌ریان كردووه.
نوێنه‌ری شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی گوتی، زۆربه‌ی وه‌رزشكارانی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاری خه‌ریكی وه‌رگرتنی كارتی كۆڵبه‌رین و ده‌یانهه‌وێ بۆ بژیوی ژیانیان كۆڵبه‌ری بكه‌ن.
مه‌نسوور مورادی كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌رزشیی وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به‌شداربوو گوتی، من شه‌رمه‌زاری ئه‌و وه‌رزشكارانه‌م كه كه به‌هۆی نه‌بوونی بوودجه‌و توانای ناردنی وه‌رشكاره‌كانمان بۆ كێبڕكێیه‌كان نیه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به كه‌مته‌رخه‌میی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار و به‌جێمانی وه‌رزشكارێكی كورد له تیمی میللیی، گوتی، ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه دڵساردیی لاوانی له بواری چالاكیی وه‌رزشی لێده‌كه‌وێته‌وه.
نوێنه‌ری شاره‌كانی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی له درێژه‌دا گوتی، به‌هۆی بێكاری زۆربه‌ی وه‌رزشكاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه به وه‌رگرتنی كارتی كۆڵبه‌ری ڕازین كه مانگانه ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن ژیانیان تێپه‌ڕ بكه‌ن، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له پێدانی ئه‌و كاره‌ته‌ش خۆیان بواردوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ساڵانه ١٠ بۆ ١٢ لاو بژارده له ئاستی پارێزگادا ده‌بێ به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كورت پشت گوێ ده‌خرین و له بیر ده‌چنه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و بانه‌ش له مه‌جلیسی شواری ئیسلامی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گوتی، به هۆی نزمبوونی داهاتی سه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و پارێزگایه له نێونجیی ئاستی ئێران‌دا، به‌شێك له‌و بنه‌ماڵانه به هۆی گیروگرفتی ماڵی توانای ناردنی منداڵه‌كانیان بۆ كلاسه وه‌رزشییه‌كان نیه.
هه‌روه‌ها بیگله‌ری گوتی، به‌داخه‌وه قاره‌مانه وه‌رزشییه‌كانی ئێمه له ئاستی جیهاندان ، به‌ڵام ئێستا هیچ كارێكیان نیه و بێكارن و ته‌نانه‌ت پاره‌یان نیه شیری وشك بۆ منداڵه‌كانیان بكڕن.
له درێژه‌دا گوتی، چاوه‌ڕوانیم له كاربه‌ده‌ستان و خاوه‌ن كارخانه و شیركه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه كه قاره‌مانه وه‌رزشییه‌كان دامه‌زرێنن و لانیكه‌م با بێكار نه‌بن.