بەهمه‌ن ده‌لایی میلان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد پاش ١١ ساڵ زیندان له به‌ندیخانه‌ی ورمێ ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، به‌همه‌ن ده‌لایی میلان پاش كۆتایی هاتنی حوكمی ١١ ساڵ زیندان له زیندانی ورمێ ئازاد كرا. ناوبراو له به‌ندی 5ی زیندانی ورمێ كه به به‌ندی ڕه‌وانی ده‌رمانی ناسراوه ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو له‌و ماوه‌یه‌دا به هۆی جیانه‌كردنه‌وه‌ی به‌ندكراوان به‌پێی تاوانه‌كان چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و ته‌نانه‌ت مانی له خواردن گرتبوو.
به‌همه‌ن ده‌لایی میلان له هاوینی ساڵی ١٣٨٥ به تۆمه‌تگه‌لی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللیی و هاوكاریكردنی حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕكردنی قۆناخی لێكۆڵینه‌وه به‌پێی ماوه‌ی ٦١٠ی قانوونی سزای ئیسلامی له‌لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای شۆڕش له شاری مه‌ریوان به سه‌رۆكایه‌تیی قازی لوتفی حوكمی ١١ ساڵ زیندانی بۆ بڕایه‌وه. حوكمه‌كه‌ی له دادگای پێداچوونه‌وه وه‌ك خۆی ته‌ئید كرایه‌وه.
ناوبراو ماوه‌ی ئه‌و ١١ ساڵه له زیندانه جیاجیاكانی ئێران‌دا بووه تا ساڵی ٨٩ له زیندانی مه‌ریواندا ڕاگیرابوو و پاشان بۆ زیندانی خۆی و له كۆتاییدا له ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٤ بۆ زیندانی ورمێ گواسترایه‌وه و حوكمی ١١ ساڵه‌ی له‌وێ كۆتایی پێهات.