هاوڕێیانی بەڕێز لە کۆمەڵە،
ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران!
لەگەڵ ڕێز و سڵاو!
بە داخەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەمان پێگەیشت و ئەم ڕووداوە تاڵ و ناخۆشە دڵگرانی کردین. بێگومان مەرگی تێکۆشەرێکی سیاسیی وەک کاک ڕەحمان نەجات بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵە خەسارێک و بۆ ئێمەش جێی داخ و کەسەرە، بەڕێزیان خەباتکارێکی بەوەجی ڕیزەکانی کۆمەڵە بوو کە ژیانی لە پێناو خەبات بۆ خەڵکی زەحمەتکێش و ڕزگاریی کرێکاران دانا.
هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەموو ئێوە هاوسەنگەرانی لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین.
ناو و یاد و بیرەوەریی کاک ڕەحمان نەجات و نیزیک بە چوار دەیە خەبات و تێکۆشانی لە دڵی هاوڕێ و هاوسەنگەرانیدا هەر بە زیندوویی و درەوشاوەیی دەمێنێ.
سکارتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦