له کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵکی سه‌رده‌شتدا که بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی مه‌هاباد رێکخرابوو، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد چه‌ند سه‌د که‌س له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت بۆ پشتیوانی له سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد له دوو شوێنی کهمهربهندیو پارکی کوده‌ک کۆبوونه‌ته‌وه‌و داکۆکی‌یان له خه‌ڵکی مه‌هاباد کردوه.
له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا به‌ر له‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ‌بکرێ، دروشمه‌کانی ” مه‌هاباد به ته‌نیا نییه، سهردهشیشی له پشته” به‌رز کراوه‌ته‌وه. ئه‌و کۆبوونه‌وانه که بڕیار بوو بۆ ناوه‌ندی شار په‌ره بستێنن، به ته‌قه‌ی هێزه چه‌کدارو لیباس شه‌خسییه‌کانی ڕێژیم بڵاوه‌یان پێکراوه.
وه‌ک له‌و وێنانه‌ی له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا ده‌رده‌که‌وێ، هێزه لیباس شه‌خسییه‌کانیش به هانای هێزه چه‌کدارو ئه‌منیه‌تییه‌کانی دیکه‌ی رێژیم له‌و شاره‌وه هاتوونو ته‌قه‌یان له خه‌ڵکی کردوه. هه‌روها کۆمه‌ڵێک که‌سیان ده‌سبه‌سه‌ر کردوه‌و یه‌ک له‌و گیراوانه به‌ر له‌وه‌ی له ماشێنی پهستاون به توندی لێیان داوه و ده‌ستیان شکاندوه. خه‌ڵکه‌که‌ش له گرده‌سوور ڕا هێزه‌کانی ڕێژیمیان به‌رده‌باران کردوه‌و چه‌ند که‌س له هێزه‌کانی ڕێژیم بریندار بوون.
شایانی باسه ئه‌و کۆبوونه‌وانه له حاڵێکدا بوون که ڕێژیم له دوو ڕۆژ له‌وه پێشه‌وه به ته‌واوی شاری به ئه‌منیه‌تی کردوه‌و به هه‌زاران چه‌کداری خۆیان له نێو شاردا بۆ پێش‌گرتن به جموجۆڵو ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵک سازمان داوه.