ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملووی رێبەر، بە دەستی دیپلۆماتە تیرۆریستەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان له شاری ڕه‌به‌ت له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت بەڕێوەبرد.
ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی تایبەت بەو یادە و نووسینی دروشمی شۆرشگێڕانە، لە شاری ڕه‌به‌ت چالاکیی تەبلیغییان تێیدا بەڕێوە بردوە بریتین لە؛
ده‌بیرستان “شبانه روزی”، ده‌وروبه‌ری هونه‌رستان فه‌ننی حرفه‌یی و چه‌ندین شوێنی به‌رچاو له‌و شاره
بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ماندوونەبوونی لە چالاکانی حیزب لە ناوچەی سەردەشت، به تایبه‌تی دۆستانی حدک له شاری ڕه‌به‌ت بەردەوامییان لە ئەرکە پێئەسپێردراوەکانیاندا بە ئاوات دەخوازێ.