لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای پارێزه‌رانی هه‌رێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌مبه‌ر ڕاسانیان له هه‌مبه‌ر تاوانه‌که‌ی مهاباد ده‌ربڕی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی سه‌ندیکای پارێزه‌رانی هه‌رێمی کوردستاندا هاتوه که به‌ناوی لقی هه‌ولێری سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستانه‌وه پشتگیریی خۆمان بۆ خوشک‌و برایانمان له ڕۆژهه‌ڵات دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌و ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ش که ده‌رحه‌ق فهرینازو بنهماڵهکهیو کورد کراوه به توندی مه‌حکووم ده‌که‌ین.
سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان ده‌ڵێ ئه‌و تاوانه هاوشێوه‌ی تاوانه‌کانی ڕێژیمی به‌عسه که له سه‌ربازگه‌ی تۆپزاوا و گرتووخانه‌ی نوگره سه‌لمان دژی ئافره‌تانی باشوور کردبوویان. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی تێکۆشه‌رانی ڕۆژههڵاتو خۆپیشاندهرانو پاڵپشتی داوا رهواکانیانین.
لقی هه‌ولیری سه‌ندیکای پارێزه‌رانی کوردستان ده‌ڵێ هیوادارین ڕاگه‌یاندنه‌کانی نێوخۆ‌و جیهان له شکۆی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ‌و ڕاپه‌ڕیوی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌م نه‌که‌نه‌وه‌و ڕووماڵی ڕووداوه‌کان وه‌ک خۆیان بکه‌ن.