له ٢٨مین ساڵیادی شه‌هیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، درێژه‌ده‌رانی ڕێگای ئه‌و ڕێبه‌ره هه‌ڵکوتووه، له سه‌نگه‌ری خه‌بات و به‌رخۆدان یادی قاسملووی هه‌رمان و هه‌رده‌م زیندوویان به‌رز ڕاگرت.
هاوکات له‌گه‌ڵ یادکردنه‌وه‌ی رێبه‌ری مه‌زنی کوردان قاسملووی شه‌هید له سه‌رجه‌م شار و ناوچه جیاجیاکانی کوردستان، درێژه‌ده‌رانی ڕێبازی قاسملوو له قه‌ڵای خۆڕاگری دێموکرات یادی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیان به شانازییه‌وه به‌رز ڕاگرت و به بۆنه‌وه ڕێوره‌سمێکی تایبه‌تیان به‌ڕێوه برد.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه ڕێکه‌وت له‌گه‌ڵ ٢٢ی پووشپه‌ڕ به‌ئاماده‌بوونی به‌شێکی به‌ڕچاو له کادر و پێشمه‌رگه‌کان و تێکۆشه‌رانی دێموکرات له قه‌ڵای حیزبی دێموکراتی کوردستان یادوناوی رێبه‌ری لێهاتوو، عه‌بدولڕحمانی قاسملوو کرایه‌وه.
سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌که په‌خشانه شێعرێک به ناوی “گهرچیابام” به ده‌نگی خوشکه خه‌جیج له ده‌نگه ناسراوه‌کانی ده‌نگی هه‌قبێژی کوردستان خوێندرایه‌وه، دواتر کورته‌یه‌ک له وته‌به‌نرخه‌کانی کاک دوکتور قاسملوو به ده‌نگی خۆی بڵاوکرایه‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی قاسملووی کوردان و ئامووژگارییه به‌نرخه‌کانی هه‌ستێکی گه‌رمی به‌خشی به ناخی ئاماده‌بووان و به‌رنه‌دانی ڕێگه‌ی خه‌باتی خوێناویی، تا گه‌یشتن به دوا مه‌نزڵگه‌ی ئازادی.
دوای خوێندوه‌ی سروودی دوژمن به‌زێنی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یاد و ناوی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان ئه‌و ڕێوڕه‌سمه به پێشکه‌شکاری خاتوو سوههیلاقادری ده‌ستی پێ‌کرد.
سه‌ره‌تا په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له لایه‌ن دوکتور ئاسۆ حهسهنزادهوه، جێگر سکرتێری گشتیی حدک پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرا.
ئاسۆ حه‌سه‌نزاده له په‌یامی ده‌فته‌ری ساسیی حدک به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی تاڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو له سه‌ر میزی دانوستان به مه‌به‌ستی ئاشتی به‌ده‌ستی دیپلۆماته تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌و باره‌وه وتی:٢٨ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ده‌مانه‌بوو که پیاوکوژانی کۆماری ئیسلامی که به پاسپۆرتی دیپلۆماسی و بۆ به ناو وتووێژ له گه‌ڵ د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو سکرتێری گشتیی حیزبی ئێمه نێردابوونه ڤییه‌ن، له جیاتی گوێ گرتن له په‌یامی ئاشتی و له جیاتی یادداشت هه‌ڵگرتنه‌وه له‌و ده‌رسه‌ی دوکتور قاسملوو شی ده‌کردنه‌وه، له پڕ بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌ئمووریه‌تی نائینسانیان وه‌خۆ که‌وتن و، قاسملوو و هاوڕێی تاسه‌ر وه‌فادار به قاسملوو واته عه‌بدوڵلا قادری ئازه‌ریان، له حیزبی دێموکرات ، له گه‌لی کورد و له مرۆڤایه‌تی ستاند.
له درێژه‌ی په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک که ئاسۆ حه‌سه‌نزاده پێشکه‌شی کرد، سه‌باره‌ت به ژیانی سیاسی و ڕه‌هه‌نده فکرییه‌کانی دوکتور عه‌بدولڕحمان قاسملوو هاتبوو که: ئه‌و له به‌ره‌به‌یانی ژیانی کورددا له دایکێکی ئاسۆری له دایک ببوو، به‌ڵام ناسیوناڵێستێکی کوردی لێ ده‌رهاتبوو، کوڕی فیئوداڵێک بوو، که‌چی مارکسیستێکی عه‌داڵه‌تخوازی لێ ده‌رچوو بوو، له سه‌رده‌مێکدا که له دنیادا که‌م که‌س کوردی ده‌ناسی ، هاوشان له گه‌ڵ بژارده رووناکبیرییه کورده‌کانی پاشماوه‌ی عوسمانی له ڕێگای فه‌رهه‌نگه‌وه و له زانکۆکانی به‌غداو پراگه‌وه بگره تا قوتابخانه‌ی زمان و شارستانییه رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی پاریس خزمه‌تی به فه‌رهه‌نگی کورد و به کوردولۆژی ده‌کرد، هاوکات به داڵانه ته‌نگ و تاریکه‌کانی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پاش شه‌ڕی دوویه‌می جیهاندا له هاتوچۆدا بوو هه‌تا پردێک له نێوانی شاخه‌کانی کورستان و پێته‌خته‌کانی دنیا دروست بکا و ده‌روویه‌ک بۆ کاری سیاسی و زیندووکردنه‌وه‌ی خه‌باتی کورد له ئێران بکاته‌وه.
ئاسۆ حه‌سه‌نزاده له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی و ده‌ور و رۆڵی قاسملوو وه‌کوو رێبهڕیکی خاوه‌ن شووناسی نێونه‌ته‌وه‌یی و کورد، له زیندوو کردنه‌وه‌ی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا گوتی:ئه‌و (دوکتور قاسملوو) وێڕای که پرسی گه‌لی ئێمه له ئێرانی جارێک بۆ هه‌میشه وه‌ک پرسێکی سیاسی جێگیر کرد، خه‌باتی کورد له‌و وڵاته‌ی به بازنه فراوانتره‌کانی به‌سته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش ناچار بوو به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئاشتکردنه‌وه‌ی تهزادهکاندا بێ، ته‌زاد له نێوان سوننه‌ت و مۆدێرنیته، تیئوری و کرده‌وه، خه‌ون و واقعیه‌تی سیاسی، کورد بوون و ئێرانی بوون، سێکۆلاربوون و ته‌عاموڵ کردن له گه‌ڵ مه‌زهه‌ب و سه‌رئه‌نجام تێکۆشان له نێوانی خه‌باتخوازی و ئاشتیخوازیدا.
له په‌یامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان که جێگری سکرتێری حیزب پێشکه‌شی کرد کۆمه‌ڵێک له وانه و وته به‌نرخه‌کانی دوکتور قاسملوو سه‌ر له نوێ وه‌کوو مه‌شخه‌ڵی سه‌رڕێ ئازادیخوازانی دێموکرات دووپات کرایه‌وه‌و له کۆتایی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتبوو که با یاد و ناو و وانه‌کانی قاسملووی شه‌هید ببێته هۆی نزیکبوونه‌وه و یه‌کڕیزی زیاتری هه‌موو لایه‌ن و روانگه فکرییه‌کانی کورد چ له نێو خۆی وڵات و چ له ده‌روه‌ی وڵات.
دوای وته‌کانی ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده له درێژه‌ی رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به ٢٢ی پووشپه‌ڕ، کوڕی هونه‌ریی حیزبی دێموکراتی کوردستان به هاوکاری ئارام ئیزه‌دپه‌ناهـ سروودێکیان پێشکه‌ش کرد.
پاشان شاعیری دێموکراتدۆست به‌ناوی ئاسۆ وێردی پارچه شێعرێکی خوێندنه‌وه
دواتر باوان که‌ریمی کچی بنهماڵهپێشمهرگه و ده‌نگخۆش، سروودێکی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد
له بڕگه‌یه‌کی دیکه له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا شێعرێک له شاعیری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا شیرکۆبێکه‌س که بۆ قاسملووی شه‌هیدی نووسیبوو له لایه‌ن پێشکه‌شکار، خاتوو سوهه‌یلا قادری خوێندرایه‌وه
دوابڕگه‌ی ڕێوڕه‌سمی ٢٨مین ساڵیادی شه‌هید کرانی دوکتور قاسملوو به سروودێکی شۆڕشگێرانه له لایه‌ن رێبوار حه‌سه‌نی پێشمه‌رگه‌ی نیو ریزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کورستان کۆتایی پێهات.