دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زیانی مه‌سكه‌نی مێهر له سنه و كرماشان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژی ڕابردوو سه‌دان كه‌س له‌و بنه‌ماڵانه‌ی كه پاره‌یان بۆ پڕۆژه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر داوه، به‌هۆی دابیننه‌كردنی خانوو له ناوچه‌ی دگەرانی سنه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بوون.
هه‌روه‌ها له شاری كرماشانیش به‌شێك له سه‌رمایه‌گوزارانی پڕۆژه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر به هۆی ته‌وانه‌كردن و دابیننه‌كرانی شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی له به‌رده‌م دادگوسته‌ریی شاری كرماشان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد و هه‌روه‌ها خوازیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌مایه‌كانیان بووه.