وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران سێ شیفته چه‌كوچۆڵ بۆ هێزه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی له عێراق به‌رهه‌م دێنێ.
پاسدار قاسم سلێمانی، سه‌ركرده‌ی هێزی تیرۆریستیی قودسی سپای پاسداران دانی به‌وه دانا كه حه‌شدی شه‌عبی و هێزه شیعه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه یارمه‌تیی ماڵی و نیزامی ده‌كرێن. ناوبراو گوتی، ئه‌بوو مێهدی، فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی توانیی كلیلی هه‌موو ئه‌نباره‌كانی چه‌كوجۆڵی ئێران وه‌ربگرێ.
هه‌روه‌ها عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش پێداگریی كرده‌وه كه “هێزه‌كانی شیعه‌ی عێراق به‌شێكی دانه‌بڕاو له ئێمه‌ن و هه‌رچیان ویست بۆیان دابین بكه‌ن.” هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری ئیسلامیش ئه‌وه پشتڕاستكردۆته‌وه كه 3 شیفته خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كوچۆڵ بۆ عێراقین.
قاسم سلێمانی له به‌شێكی دیكه له قسه‌كانی‌دا گوتی، هێزه‌كانی حیزبۆڵای لوبنان ڕۆڵی گرینگ‌یان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق و سووریه هه‌بووه. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی عێراقیش گوتی، ئه‌رته‌شی عێراق به‌ره‌و حیزبۆڵاهی بوون ده‌چێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له سپای پاسداران گوتی، ئێمه مووشه‌كمان به‌رهه‌م هێناوه و مووچه و چه‌كوچۆڵمان بۆ عێراق و سووریه دابین كردوه و سپای پاسداران هه‌مووی به ناوی خۆی ته‌واو كردوه ئه‌وانه هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی ده‌وڵه‌تی یازده‌یه‌م بووه.