به‌پێی به‌راورده‌کان بایه‌خی مامه‌ڵه‌کان له بازاری ڕه‌شی ئێران له ساڵدا ٢٠ تا ٢٥ میلیارد دۆلاره.
قاچاگی گاز‌و نه‌وت، سیگارو مه‌شرووب زۆرترین بڕی بازاڕی ره‌ش له ئێرانن‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بازرگانیی سێکسیشدا ئاماری ورد‌و زانیاریی دروست له‌به‌رده‌ستدا نین.
به‌پێی ئاماری ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کاڵای قاچاغ‌و دراوی ئێران له ساڵدا به بڕی ٥ میلیارد دۆلار سووته‌مه‌نی قاچاغ ده‌کرێ، ئه‌وه له حاڵێک دایه که بایه‌خی بازاڕی ڕه‌شی سووته‌مه‌نی له هه‌موو دنیا نیزیک ٥٣ میلیارد دۆلاره.
به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌کان بایه‌خی بازاڕی ڕه‌شی مادده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران نیزیک به ٨ میلیارد دۆلاره که نیزیک به ٣ میلیارد دۆلاری تایبه‌ت به قاچاغی هێرۆئینه. له‌باره‌ی بایه‌خی قاچاغی سیگاریش ئاماره‌کان جیاوازن‌و ده‌گوترێ هه‌ر نه‌بێ بایه‌خی بازاڕی ڕه‌شی سیگار له ئێران ٥ میلیارد دۆلاره.
بازاری ڕه‌شی مهشرووبو خواردنه‌وه ئهلکوڵییهکانیش له ئێران ڕمینی زۆره‌و هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ قه‌ده‌غه‌بوون به‌رهه‌مهێنان، هاورده‌و به‌کارهێنانی مه‌شروب ده‌گه‌رێته‌وه. به‌پێی به‌راورده‌کان بایه‌خی بازاڕی ڕه‌شی خواردنه‌وه ئهلکۆڵییهکان له ئێران هه‌ر نه‌بێ پتر له یه‌ک میلیارد دۆلاره.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییه‌کان چه‌ند ساڵێکه بازرگانیی ئه‌ندامه ژیانهکییهکانی له‌ش وه‌ک گورچیله له ئیران په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و کێشه ئابوورییهکانو ههژاریو ده‌سته‌نگی خه‌ڵک به هۆکاری سه‌ره‌کیی فرۆشی گورچیله له ئێران داده‌نرێ که ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌نارده ده‌کرێ.
هه‌روه‌ها بازاڕی ڕه‌شی بڕوانامه‌ی زانکۆ‌و تێزی زانکۆش له ئێران ڕمێنی هه‌یه. هه‌واڵده‌ریی ” آنا” ده‌لێ نرخی بڕوانامه‌ی لیسانس بێ کۆلکه ٦٠٠ هه‌زار تمهنو به کۆلکه‌و پشتڕاستکردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌کان ٥٠ میلیۆن تمه‌نه. ئه‌و نرخه بۆ بڕوانامه‌ی کارناسیی باڵا ٨٠ میلیۆن تمه‌نه.