هه‌شته‌مین ئه‌فسه‌ری كڵاو سه‌وزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئێران له پارێزگای حه‌له‌ب له سووریه كوژرا.
هێندێك له ڕاگه‌یه‌نه‌كان باس له كوژرانی ستوان سێیه‌م مێهدی جودی سانی، ئه‌ندامی تیپی ٣٧٧ تۆپخانه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئێران، له ئه‌فسه‌رانی به ناو كڵاو سه‌وزه‌كان له پارێزگای حه‌له‌ب له باكووری سووریه ده‌كه‌ن.
تا ئێستا ٧ ئه‌فسه‌ری دیكه‌ی ئه‌رته‌شی ئێران له‌و تیپه به ناوه‌كانی حوسێن هیمه‌تی، موجته‌با زولفه‌قار نه‌سه‌ب، موحسێن قووتاسلوو، مه‌جته‌با یه‌دوڵاهی، موڕته‌زا زه‌رهه‌ره‌ند و محه‌ممه‌د مورادی له شه‌ڕی نێوخۆیی سووریه كه هیچ پێوه‌ندیی به ئێرانه‌وه نییه، كوژراون.
هه‌روه‌ها سایتی هه‌واڵدریی ته‌سنیمی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئێران وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی كوژرانی ستوان سێیه‌م سه‌ید مێهدی جودی سانی گوتی، ناوبراو بۆ پاراستنی حه‌ره‌م له سووریه خه‌ریكی به‌رگریكردن بووه، ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی ژوئیه‌ی له شاری حه‌له‌ب كوژرا.
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كوژراوانه كردبوو، گوتبووی، ده‌ستێوه‌ردانی ئێمه له كاروباری سووریه و عێراق له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه شه‌ڕ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بگوازینه‌وه ده‌نا ده‌با ئێستا له شاره‌كانی خۆراسان، تاران و ئیسفه‌هان به‌رگریمان كردبا.
به‌پێی ئاماره‌كان تا ئێستا زیاتر له 3 هه‌زار ئێرانی له شه‌ڕی نێوخۆیی عێراقدا كوژراون.
به پیی قسه‌ی محه‌ممه‌دعه‌لی شه‌هیدی محلاتی، سی‌ه‌رۆكی بنیادی شه‌هیدی شۆڕشی ئیسلامی كوژراوانی ئێران له شه‌ڕ نێوخۆی سووریه زیاتر له هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یاند، به‌ڵام عه‌ینوڵا ته‌بریزی، جێگره‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی سپای مازه‌نده‌ران گوتی له ماوه‌ی ٤ ساڵی شه‌ڕی نێوخۆی سووریه زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ ئێرانی كوژراون.