لە درێژەی خۆکوژییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دوو کەسی دیکە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ، یەکێک لە کارمەندانی شارەداری شاری مەهاباد بە ناوی”هەڵمەت. ک” بە هۆکاری نادیار لە شوێنی کارەکەی لە بینا “بابا شێخی” ئەو شارە خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام هێندێک لە سەرچاوە ناڕەسمییەکان باس لەوە دەکەن، ئەگەری زۆرە خۆکوژی ئەو هاووڵاتییە کوردە پەیوەندیی بە کێشە ماڵی و وەرنەگرتنی پارەی کارمەندان و کرێکارانی ئەو شارەداریەوە هەبێ کە بۆ ماوەی پێنج مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
هەر لەو پەویەندییەدا، شوڕای شاری مەهاباد بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ، بەرپرسی شوڕای شارەداریی شاری مەهاباد بە هۆی قەرزداربوونی ٧٠ میلیارد تمەنی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاندبووە.
هەر لە پوەیوەندیی لەگەڵ خۆکوژی لە کوردستان، هاووڵاتییە دیکەی خەڵکی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە بە ناوی “میلاد.ب” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی گوندی”ڕەشی ئاوای” لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێژەی خۆکوژی هاووڵاتییان بە شێوەیەکی بەر چاو ڕووی لە زیادبوون کردووە، کە ناوەندە حکوومەتییەکان لە پەیوەندی لەگەڵ هۆکارەکانی ئەو خۆکوژییانەدا بچووکترین هەڵوێستیان نەنواندووە.











