تێکۆشەرانی حیزب بۆ چەندمین جار لە نێو شاری مەهاباد و دەورو بەری ئەوشارە بە بڵاوکردنەوەی سەدان نوسخە لە تراکت و وێنەی شەهید قاسملوو لە کۆڵان و گەڕەکەکانی ئەو شارە، وێڕای رێزگرتن لە یادو بیردەوەریی نەمر شەهید قاسملوو، رێژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامییان شەرمەزار کردەوە.
پۆلێکی دیکە لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد چاونەترسانە و ئازایانە سەرەڕای هەبوونی کەشێکی ئەمنیەتی لە ناوچە مەهاباد و نێو شاری مەهاباد، لە چالاکییەکی بەربەرینی تەبلیغیدا بۆ چەندمین جار یادی رێبەری شەهید، دوکتور قاسملووی مەزنیان بەرز راگرت.
ئەو شوێنانەی کە سەر لەنوێ لە شاری مەهاباد چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: سەر گۆڕی پێشەوا قازی محەممەد،سەر گۆڕی شاعیران، هەژار و هێمن،
مەیدانی سیمورغ و چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەو هەروەها چەند گوند ودێهاتی ناوچەی مەهاباد.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە ئافەرین و دەستخۆشی بە دڵسۆزان و تێکۆشەرانی حیزب و گەل لە شاری مەهاباد دەڵێ و، سەرکەوتنی زیاتریان لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.