مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نژاد، ده‌سبه‌سه‌ركرانی حه‌میدڕه‌زا به‌قایی، جێگری جێبه‌جێكاری ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌می به ناقانوونی زانی و گوتی، ئه‌وه زوڵمێكی گه‌وه‌ره‌یه و به‌پێی ماده‌كانی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی داوای له ده‌زگای قه‌زایی كرد به خێرایی ئازاد بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ ئاڵمان، نامه‌ی تێر و ته‌سه‌لی سه‌ركۆماری پێشووی ئێران ڕۆژی ڕابردوو له سایتی “ده‌وڵه‌تی به‌هار”ی نزیك به ئه‌حمه‌دی نژاد بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و نامه‌یه دوو ڕۆژ دوای ده‌سبه‌سه‌ركرانی حه‌مید به‌قایی بوو. حه‌میدڕه‌زا به‌قایی له سیما ناسراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م و له هاوڕێیانی نزیك ئه‌حمه‌دی نژاد بوو. هاوكات هه‌م جێگری ئه‌حمه‌دی نژاد و هەم سەرۆکی چەند ڕێکخراو و ناوەندی دیکەش بوو.
ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌سبه‌سه‌ركرانی به‌قایی به له نه‌كاو زانی و گوتی، هه‌ر كه‌سێك به پێی قانوون مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه قسه‌ی خۆی بكا له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه كه،”هێندێك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕن كه نابێ به‌ڕاشكاوی ڕه‌خنه بگرن كه لاوازیی حوكومه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێ ئه‌و بابه‌ته ڕێبه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر بدا. به‌ڵام خۆ هه‌موو كه‌س ده‌ستیان به ڕێبه‌ر ڕاناگا.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌دی نژاد گوتی، له‌و پێوه‌ندییه‌دا نامه‌یه‌كیشم بۆ ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش ناردوه.