دوای چەند جار ئاگادارکردنەوە لە کۆتایی هێنان بە هەڵوێستە دژیگەلییەکانی، چەند کەسێکی نەناسراو لە شاری سایین قەڵڵا ماشێنی مەلایەکی ئایینیی سەر بە رێژیمیان لەم شارە ئاور تێبەردا.
شەوی دووشەممە ، رێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ، کەس یان کەسانێکی نەناسراو ئاوریان لە ماشێنی مەلا حاسڵ باڵخچی، پێشنوێژی مزگەوتی نەبی لە شاری سایین لە ناوچەی هەوشار بەرداو ئاگاداریان کردۆتەوە کە ئەگەر دیسانیش واز لە خۆشخزمەتییەکانی بە دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی رێژیم نەهێنێ، خۆی دەکەنە ئامانج.
مەڵا حاسڵی باڵخچی کە بە ئەسڵ خەڵکی شاری پیرانشارەو کەسێکی سەر بە دەزگای ئەمنیەتییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، دوو ساڵ پێش ئێستا و، ڕاست بە مەبەستی بەجیگەیاندنی پیلانەکانی رێژیم لە مزگەوتی نەبی کە تاکە مزگەوتی ئیماندارانی سووننی مەزهەبی شاری سایینقەڵایە، هاوردەی هەم شارە کرا.
بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی لەم پێوەندییەدا دەستی ناوەندی هەواڵی “کوردستان و کورد” گەیشتوون، مەلا حاسڵی ئاڵخچی کە “مزگەوتی نەبی”ی کردبووە شوێنی پیلانگێڕیی هێزەکانی بەسیج و سیخوڕیکردن بە سەر خەڵکی ناوچەکەوە، چەند جارێک لە لایەن خەڵک و لاوانی کوردەوە هوئاگادار کرابۆوە کە، دەست لە خۆشخزمەتی بە رێژیم هەڵگرێ. بەڵام ناوبراو بێگوێدان بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک، بەردەوام لەم مزگەوتە هەلی بۆ مۆرەکانی سەر بە ئیداری ئیتلاعات و بەسیج دەرەخساندن کە بە کۆبوونەوەو پیلانگێڕی، کار لە سەر بەلارێدا بردنی لاوانی کورد بکەن.
دوای ئەوەیکە چەند جارێک هوشتاری پێ دەدرێ و داوای لێ دەکرێ کە واز لەم کردەوەو هەڵوێستە دژی گەلیانەی بهێنێ و، پشت گوێیان دەخات، کەس یا چەند کەسێکی نەناسراو ماشێنی ناوبراو ئاور تێبەردەدەن و، بۆ جارێکی دیکە ئاگاداری دەکەنەوە کە ئەگەر دیسان واز لە خۆشخزمەتییەکانی بە رێژیم نەهێنێ، ئەمجارەیان لە گیانی ناگوزەرێن و خۆی دەکەنە ئامانج.











