مەسعود بارزانی لە وتووێژ لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا گوتی ئەو ڕاستییەی وڵاتانی زلهێزی دنیا و ئەمریکاش دانی پێدا دەنێن ئەوەیە کە ئەوە پێشمەرگە بوو ئەفسانەی داعشی تێکشکاند.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لە وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردیی ده‌نگی ئه‌مریکادا دیدار و چاوپێکه‌وتنه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریکای زۆر بە باشی باس کردوە و دەڵێ دانیشتنەکانی لەگەڵ باراک ئۆباما، سەرکۆماری ئەمریکا؛ جۆی بایدەن، جێگری سه‌رۆک کۆمار‌و وه‌زیری به‌رگریی ئەو وڵاتە پڕ دەسکەوت بووە.
بارزانی گوتی: ئه‌مه‌ریکا و هه‌موو وڵاتانی دیکە دان به‌وه‌دا ده‌نێن پێشمه‌رگه ئه‌فسانه‌ی داعشی تێکشکاند و به چاوی ڕێزه‌وه سەیری قوربانیانی گه‌لی کوردستان و به تایبه‌تی قاره‌مانەتیی پێشمه‌رگه ده‌که‌ن.
لەبارەی عەمەلیاتی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و به‌شداریی کورد، بارزانی گوتی له‌گه‌ڵ به‌غداو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا کۆمیته‌یه‌کیان پێکهێناوه بۆ دانانی پلانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ رزگارکردنی موسڵ. ئه‌و گوتی هه‌تا تێرۆریستانی داعش له موسڵ بن، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هه‌رێمی کوردستان، بۆیه شکاندنی داعش له موسڵ یان ده‌رکردنیان بۆ کوردیش گرینگه.
بارزانی پێداگری لەسەر ئەوە کردوە ئەو دیدارەی لەگەڵ باراک ئۆباما‌و جێگره‌که‌ی بوویەتی زۆر سه‌رکه‌وتوو بووەو دەڵێ: ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م جاره هه‌ستم پێ‌کرد و دیتم لەبارەی دۆزی گه‌لی کورد و کوردستان‌و پێویستی ئێمه له رووی نیزامییەوە، پێشتر ئه‌و تێگه‌یشتنه‌م هه‌ست نه‌ده‌کرد.