پاش تێپەڕبوونی ٣ ساڵ بەسەر بڕیاری داگیركردنی زەویی كۆمەڵگەی بەهاییەكانی سنه كە وەك قەبڕستانێك كەڵكیان لێوەردەگرت، هەوڵی بەهاییەكان بۆ دووبارە ئهستاندنەوەی ئەم زەوییە بێ ئاكام مایەوە.
بەپێی حوكمی دادگایەك لە شاری سنە، زەویی قەبرستانی بەهاییەكان كە ساڵی ١٣٧٢ لەلایەن بەرپرسانو شارەداریی ئەو كات بۆ بەهاییەكان تەرخان كرابوو، به زهبری زۆر له بەهاییەكان ئهستێندرایەوەو داگیریان کرد.
بههاییهکانی سنه دهڵێن ئەمە سێهەمین قەبرستانی بەهاییەكان له شاری سنەیە كە لە پاش شۆڕشی ساڵی ٥٧ هوه لە لایەن حكومەتەوە دەستی بەسەر دادەگیردرێ.
چالاکێکی بههایی دهڵێ ساڵی١٣٧٢ پاش مردنی لاوێك بە ناوی روحوڵڵا حەسەن خانی، باوكی ناوبراو داوای كرد كە تەرمەكەی ههر لە سنه بنێژرێو پاش ڕاگرتنی ماوەی ٦ ڕۆژ لە ساردخانەی نەخۆشخانە، دواتر بههۆی پێداگریی نوێنەری كۆمەڵگەی بەهاییەكانی سنە پارچە زەوییەكیان لە حەسەن ئاوا، ٩ كیلۆمیتریی شاری سنە پێدراو دوکتور عێزەتوڵڵا گونیایی بۆ ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەكان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی ئەم پارچە زەوییە ناسێندراوە.
ئهو چالاکه دهڵێ لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، بەهاییەكانی شاری سنە له سهر ئهرکی خۆیان مردووشۆرخانهیان لهو شوێنهدا دروست کردوهو چواردهورهیان دیوار کێشاوه، بەڵام ئێستا پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٣ ساڵ لە داگیركردنی ئەم زەوییە لە لایەن سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، بڕیاری دادگاش له بهرژهوهندیی سپای پاسداران دراو هەوڵی بەهاییەكان بۆ ستاندنەوەی ئەم زهوییه بێ ئاكام مایهوه.