ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی پووشپەڕ لاوێکی گوندی قەڵاگای قەڵاگای سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز بە ناوی مەنسوور رەحیمی خۆی کوشت.
ناوبراو لە پارکی ساحلیی بۆکان ملی خۆی بە پەتەوە کردوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.
خۆکوژیی مەنسوور ڕەحیمی لە حاڵێک دایە کە هەر لە دوو حەوتووی ڕابردوودا حەمید مزەفەری لە ڕوانسەر، عەباس عەزیمی لە سنە، عەتا مەحموودی لە دیواندەرە، بێریڤان محەممەدی لە سەردەشت و موجتەبا ئەحمەدی لە کامیاران خۆیان کوشتوە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە.
جێی بیرهێانەوەیە کە لە ماوەی ئەو سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا هەر نەبێ ٣٥ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی٢٣ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە.











