بەهمەنی قوبادی وەک ئه‌ندامی گەورەترین ناوه‌ندی سینه‌مای جیهانی دیاری کرا.
به‌همه‌نی قوبادی، سینه‌ماكاری ناوداری كورد دەكرێتە ئه‌ندامی فەرمیی ئاكادیمیی (ئۆسكار)، كە گه‌وره‌ترین رێكخراوی سینه‌مایی جیهانە.
ئاكادیمیی زانست و هونه‌ره سینه‌ماییه‌كانی (ئۆسكار)، كه ئێستا به گه‌وره‌ترین و گرینگ‌ترین رێكخراوی سینه‌مایی جیهان دێته ژمار، هه‌موو ساڵێك ژماره‌یه‌ك له سینه‌ماكارانی ناودار و ناسراوی جیهان له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سینه‌مادا بانگهێشت ده‌كا و دەیانکاتە ئه‌ندامی ره‌سمیی ئەو ناوەندە.
له ئاكادیمیی (ئۆسكار) ئه‌ندامیه‌تی ته‌نیا به كه‌سانێك ده‌به‌خشرێ كه له هونه‌ره‌كانی پێوەندیدار به سینه‌ما ده‌ستكه‌وتی به‌نرخیان به‌ده‌ست هێنابێ و شایسته‌ی ئه‌وه‌بن كه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه په‌سه‌ند بكرێن.











