ئه‌ندیشمه‌ند یه‌زادنی خه‌ڵكی شاری میاندواو سه‌باره‌ت به حوكمه‌كه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه و داوای له دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ی كردوه كه پێداچوونه‌وه به حوكمه‌كه‌ی‌دا بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌ندیشمه‌ند یه‌زدانی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حوكمی ٢ ساڵ زیندان و دانی جه‌ریمه‌ی یه‌ك میلیۆن و٣٠٠هه‌زار تمه‌ن كه ڕۆژی 15ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌و ساڵ له‌لایه‌ن دادسه‌رای شاری میاندواو به‌سه‌ریدا سه‌پاوه، داوای پێداچوونه‌وه‌ی كردوه.
ئه‌ندیشمه‌ند یه‌زدانی ته‌مه‌ن ٤١ ساڵ و خاوه‌نی ژن و منداڵه و خه‌ڵكی یه‌كێك له ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری میاندواوه كه ڕۆژی ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٥ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
ناوبراو له ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا له گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی میاندواو له‌گه‌ڵ تۆمه‌تگه‌لی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی و هه‌وڵدانی دژی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه و، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانی له ڕۆژی‌١٥بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی‌كردنیدا له دادسه‌رای میاندواو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی دروستكردنی شانه‌ی چه‌كداری به نهێنی حوكمی‌٢ ساڵ زیندان، قه‌ده‌غه‌كردنی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و یه‌ک میلیۆن و 300 هه‌زار تمه‌ن سزای نه‌غدی مه‌حكووم كرا.
شایانی باسه ناوبراو سه‌ره‌تا له ترسی ئه‌وه‌ی كه حوكمه‌كه‌ی زیاتر نه‌بێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رنه‌بڕی به‌ڵام چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش داوای پێداچوونه‌وه‌ی به حوكمه‌كه‌ی‌دا كردوه.











