دۆستانی وەفادار بە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار شەوی ١٩ی پووشپەڕ بە بۆنەی ٢٨مین ساڵی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ڕازاندنەوەی دار و دیواری چەندین گەڕەک و شەقامی شاری پیرانشار یادی رێبەری هەردەم زیندووی گەلەکەمان دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد.
ئەو شوێنانەی لە شاری پیرانشار کە بە هیمەتی دۆستانی حیزبی دێموکرات چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: گەرەکی زڕگتن، دەوروبەری مزگەوتی جامیعەی قەدیم، شەقامی مەلا رەزا، دەوروبەری کانێ کۆنەخانی، مزگەوتی کەهەف، دەوروبەری شەقامی محەممەد هەوراز، دەوروبەری مەدرەسەی کارو دانش، مزگەوتی مام خەلیل، شەقامی کەمەربەندی وکانی جۆ، لە گەل چەندین کۆڵان و گەڕەکی دیکە.
بەڕیوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی لە شاری پیرانشار لە کاتێکدا بوو، کە کەشێکی ئەمنی بەسەر ئەو شارەدا زاڵەو هێزە ئەمنییەکان هەموو شوێنی ئەو شارەیان کونترۆڵ کردوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی چاونەترسی حیزب لە پیرانشار، تێکۆشانی ئەوان وەکوو ئەرکێکی خەباتکارانەو نیشتمانی سەیر دەکا و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.