لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٨مین ساڵیادی تیرۆری ڕێبەری ناوداری کورد شەهید دوکتور قاسملوو، خەڵکی نیشتمانپەروەری بۆکان بەو بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
دۆستان و ئەندامانی دێموکراتدۆستی شاری بۆکان بە نووسینی درووشمی شۆرشگێرانەو هەڵواسینی وێنەی دکتور قاسملوو لە چەندین شوێنی ئەو شارە ، وێڕای مەحکوومکردنی تیرۆری شاری ڤییەن، یاد و ناوی دوکتور قاسملوویان بەرزڕاگرت.
ئەو شوێنانەی لە شاری بۆکان کە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تێدا کراون بریتین لە: گەڕەکەکانی ئەندیشە، میراوە، خیابانی حەمامیان، فەڵکەکەی ئازادەگان، پشت ترمیناڵ قەدیم ، هونەرستانی تەباتەبایی، کێوە ڕەش و لە گەڵ چەندین شوێن و گەڕەکی دیکە لەو شارەدا.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە تێکۆشەرانی کوردپەروەری نێوخۆ، بەتایبەتی دۆستانی خۆی لە شاری بۆکان سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.