یه‌کێك له ئه‌ندامانی ئهلهلبهدهڵی پێنجه‌مین خولی شوڕای شاری بانه و ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی شه‌فا گوسته‌ر به ده‌ستی که‌سێکی نه‌ناسراو کوژرا.
به پێی هه‌واڵی بڵاوکراو له تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، رۆژی ١٩ی پووشپه‌ڕ ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می ئه‌ندامی پێشووی شوڕای شاری بانه و ئه‌ندامی ئهلهلبهدهڵی خولێ پێنجه‌م به ده‌ستی که‌س یان که‌سانێکی نه‌ناسراو کوژرا.
ناوبراو له دایکبووی ساڵی ١٣٤٥ی هه‌تاوی و پێشتریش مامۆستای قوتابخانه‌کانی شاری بانه بوو.
تا کاتی ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵه له هۆکاری کوژرانی ناوبراو، هه‌روه‌ها له شووناسی بکوژ یان بکوژانی هیچ زانیارییه‌ک له به‌رده‌ستدا نیه.











