تێکۆشەرانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی رەبەت، لە دوو گەورەدێی نستان و سیسێر، بە بۆنەی ساڵرۆژی تێرۆری ڤییەن و شەهیدکرانی قاسملووی رێبەر بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان نواند.
تێکۆشەرانی دێموکرات لەم دوو ئاواییە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی شەهید قاسملوو و نەخشاندنی دارو دیوارو تابلۆکانییان بە وێنەی شەهید قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە پەیمانی وەفادارییان لە گەڵ شەهید قاسملوو دووپات کردەوە کە درێژەدەری رێگاو رێبازە مەزنەکەی بن.
شایانی باسە ئەندامانی حیزب لە ناوچەی رەبەت لە درێژەی چالاکییەکانیاندا لە ئاوایی سیسێرویش هەر بەم بۆنەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردو، لە کردەوەیەکی ئازایانەدا لە ئاوایی سیسێر، پەرچەمی رێژیمی کۆماری ئیسلامییان لە سەر ئیدارەکانی ئەم ئاواییە هێنایە خوارێ .
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات بەم بۆنەوە دەستخۆشی بە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی رەبەت دەکات و ئافەرینیان بۆ دەنێرێ.