ڕۆژنامه‌نووسێك له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی سیاسی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلاب له شاری سه‌قز بانگ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد به ناوی نادر مه‌جیدیان له‌لایه‌ن دادگای شاری سه‌قز سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی پێشووی دووباره‌ی بانگ كرایه‌وه.
نادر مه‌جیدیان، ڕۆژنامه‌نووس، خاوه‌نی ئیمتیازی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی “داهاتوو” كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه داخراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ناوبراو كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، نادر مه‌جیدیان ده‌بێ ڕۆژی ٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ بۆ درێژه‌ی ڕه‌وتی په‌روه‌نده‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ده‌سبه‌سه‌ركرانی پێشووی به تۆمه‌تی سیاسی له دادسه‌رای ئینقلاب له شاری سه‌قز ئاماده بێ. هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه كه كه ئه‌گه‌ر له دادگا ئاماده نه‌بێ، بۆخۆیان حوكمی ده‌ده‌ن.
ناوبراو پێشتر پێشینه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی چه‌ند مانگه‌ی هه‌بووه. دوایین جار ڕۆژی ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٤ له ماڵی خۆی له‌گه‌ڵ ١١ كه‌سی دیكه‌دا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه و ئه‌ده‌بیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كرا. پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌شێكیان ئازاد كران و ٤ كه‌سیان به چڕی لێكۆڵینه‌وه‌یان لێكرا، نادر یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو.
پاشان هه‌موویان بۆ گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه گواسترانه‌وه و پاش ٢ مانگ ئازاد كران.
شایانی باسه كه له مانگی بانه‌مه‌ڕی ١٣٩٦ له دادگا ئاماده بوو و دادگا حوكمی ئازادكرانی ده‌ركرد. به‌ڵام دیسان داوایان كردۆته‌وه.