وەرزشوانێکی کورد خەڵکی شاری سۆنقوور و کولیایی لە کێبڕکێی هەڵاتن و گۆڕەپان، میداڵی زێڕی وڵاتی هێندی بە دەست هێنا.
حوسێن کەیهانی وەرزشوانی کورد لە بواری ڕاکردن، خەڵکی شاری سۆنقوور و کولیایی لە کێبڕکێی ٣٠٠٠ میتری وڵاتی هێندوستان پلەی یەکەمی بە دەست هێنا.
ئەو وەرزشوانە کوردە لەماوەی ٨ خۆلەک و ٤٣ چرکەدا ٣٠٠٠ میتری بڕیوە.
لەو کێبڕکێیەدا لە وڵاتی هێندوستان ئەو وەرزشوانە کوردە ٣٠٠٠هەزار مێتری”با مانع” توانی ئەو خەڵاتە بە دەست بێنێ.
پێشتریش ئەو وەرزشوانە کوردە لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی هەڵاتن لە شاری هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان لە ماددەی ٣هەزار مێتری پلەی یەکەمی بە دەست هێنابوو