ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێگەی پێنجوێن بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستدا.
محەممەد ئەمین عەبدوڵڵا ناسراو بە حەمەی عەبەڕەش رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ بە هۆی ڕووداوی پێکدادانی ماشین لە پێنجوێن گیانی لە دەستدا.
ناوبراو خەڵکی گوندی سمایلئاوا و لە دۆستان و ئەندامانی هەرە نیزیکی حیزب بووە، کە ماندوویینەناسە بۆ خزمەت بە حیزبی دێموکرات ئەرکی وەئەستۆ دەگرت.
بەم بۆنەوە کۆمسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەی کاک محەممە دەکا و خۆی لە خەمیان، بە شەریک و بەشدار دەزانێ