لە گوندی ڕازاوەی سەهۆڵان لە ناوچەی مەهاباد یادی شەهید دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بەرز ڕاگیرا
ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گوندی گەشتیاریی سەهۆڵان لە چالاکییەکی تەبلیغاتیدا کە بە بۆنەی ٢٨مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو بەڕێوەچوو، یاد و ناوی شەهید ڕێبەر دوکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت و بە چالاکیی خۆیان تیرۆری ٢٢ی پووشپەڕیان مەحکوومکرد.
دۆستان و لایەنگرانی حدک لە سەهۆڵان لە چەندین شوێنی ئەو گوندە و دەوروبەری بە نووسین درووشم و بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان، یادی رێبەری شەهید ، دکتور قاسملوویان بەرز ڕاگرت.
کۆمسیونی تەشکیلاتی حدک وێڕای دەستخۆشی کردن لە لایەنگرانی خۆی لە سەهۆڵان و گوندەکانی دەروبەری، ماندوونەبوونییان لێدەکا و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.