بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی تێرۆری شەهید دوکتور قاسملووی زاناوە بە دەستی تێرۆریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوخۆی وڵات، چالاکیەکانیان هەروا درێژەی هەیە.
ئەمجارەیان و بۆ چەندەمینجار لە ناوچەی مهاباد، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهید قاسملوو و درووشمەکانی تایبەت بەم یادە، یادی بەرزی شەهید قاسملوویان بەرزتر راگرت.
ئەو شوێنانەی کە دێموکراتپەروەرانی شاری مهاباد تێکۆشانی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
پشتی ئیدارەی پۆست، سەداو سیما، سەر رێگای کەرێزەی شێخان و شیلانئاوێ.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ جارێکی دیکە دەستخۆشی لە تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی مهاباد دەکات، سەربەرزییان بۆ بەئاوات دەخوازێ.