کوردانی دانیشتووی گه‌وره شاری تاران، پێته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران به بۆنه‌ی ٢٨ مین ساڵیادی تیرۆری ناجوامێرانه‌ی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی کورد شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، له‌و شاره چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
خه‌مخۆرانی به‌هه‌ست وهه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان، کوردانی خه‌ڵکی ئیلام و کرماشانی سه‌ربه‌رز و نیشته‌جێی شاری تاران ، له چالاکییه‌کی ته‌بلیغییدا دار ودیواری چه‌ندین شوێنی قه‌ره‌باڵغی تارانیان به وێنه‌ی قاسملووی کوردان نه‌خشاند و، به نووسینی درووشمی شۆڕشگێرانه به‌رده‌وامیی رێبازی ئه‌و ڕێبه‌ره مه‌زنه‌یان سه‌لماند.
ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکرات له شاری تاران به بۆنه‌ی 28مین ساڵیادی تیرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی له شاری ڤییه‌ن به ده‌ستی تیرۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران له پێته‌ختی ئه‌و رێژیمه، چالاکیی ته‌بلیغییان به‌ڕێوه برد.
ئه‌و شوێنانه‌ی له شاری تاران که تێدا چالاکیی کراون بریتین له؛
شاره‌کی قوودس، شه‌هریار و مه‌نته‌قه‌ی زڕنان که زۆربه‌یان کوردانی سه‌ر به ئاینی “ئه‌لحه‌ق”ن و، خاوه‌ن هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و باوه‌ڕمه‌ندن به کوردایه‌تی.
کۆمیسیۆنی ته‌شیکلاتی حدک، به چاوی ئه‌مه‌گ و پێزانییه‌وه ده‌ڕوانێته چالاکیی و تێكۆشانی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌تایبه‌تی کوردانی دانیشتووی تاران و ، تێکۆشانیان به ئه‌رکێکی نیشتمانی ده‌زانێ.