تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار لە چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغاتیدا، یادی گەورە رێبەری شەهیدی خەڵکی کوردستان، شەهید دوکتور قاسملوویان بەرز راگرت.
شەوی ١٨ی پووشپەڕ و لە بەرەبەری ٢٢ی پوشپەڕدا کە هاوکاتە لە گەڵ ٢٨ ساڵەی تێرۆری رێبەری ناوداری کورد شەهید دوکتور قاسملوو بە دەستی تێرۆریستانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار چالاکیی تەبلیغییان بەرێوە برد.
تێکۆشەرانی ئازا و چاونەتریسی دێموکرات لە شاری پێرانشار، بە نەخشاندنی دارو دیواری شار بە درووشمەکانی: تاوانی ڤییەن لە بیر ناکەین، قاسملوو هەرمانی شۆڕشێکی نەپساوە، گەلێک ئازادی بوێ دەبێ نرخی بۆ بدات و ریسوایی بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای بەرزراگرتنی یاد و بیرەوەریی رێبەر شەهید، دوکتور قاسملوو، بۆ جارێکی دیکە تێرۆری ڤییەنیان شەرمەزار کرد.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی تێکۆشەرانی دێموکرات، چالاکیی تەبلێغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
شەقامی کاسکەران، خوارووی دادگا، کەمەربەندی، فەلەکەی سەردەشت، شەهرەک و کۆنەخانێ.
بۆم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی و ماندوونەبوونی بە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری پیرانشار، بەردەوامییان لە ئەرکە حیزبییەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.