ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٢٨ ساڵەی تێرۆری دوکتور قاسملووی رێبەر، بە دەستی دیپلۆماتە تیرۆریستەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
ئەو گەڕەک و شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی وێنەو تراکتی تایبەت بەو یادە و نووسینی دروشمی شۆرشگێڕانە، لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغییان تێیدا بەڕێوە بردوە بریتین لە؛
پشت مەیدانی فوتباڵی گردەسوور، دەورووبەری گەڕەکی ئاشان و شەقامی پادگان.
بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ماندوونەبوونی لە چالاکانی حیزب لە ناوچەی سەردەشت، بەردەوامییان لە ئەرکە پێئەسپێردراوەکانیاندا بە ئاوات دەخوازێ.