عوسمان مسته‌فاپوور، به‌ندكراو له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ ماوه‌ی ٢٧ ساڵه له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و ئازادیی به‌مه‌رج بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا عوسمان مسته‌فاپوور، به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ورمێ داوای پێدانی مه‌ره‌خه‌سیی كردوه، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی ناوبراویان نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته ڕۆژی ڕابردوو، قازی چاودێری زیندان، سه‌رۆكی زیندان و جێگری زیندان سه‌ردانی به‌نده‌كانی ئه‌و زیندانه‌نیان كرد و مسته‌فاپوور داوای له قازی چاو‌دێر كرد كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه داوای پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌كه‌م و ناوبراو له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ، مه‌ره‌خه‌سی تۆ ده‌بێ له‌لایه‌ن دادستانه‌وه ته‌ئید بكرێ.
عوسمان مسته‌فا پوور له دایكبوونی ساڵی ١٣٤٦ له ڕۆژی ٢٣ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٧٠ ده‌سبه‌سه‌ركرا و له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش له شاری ورمێ به تۆمه‌تی كوشتنی كه‌سێك له‌لایه‌ن قازی جه‌واهێری حوكمی ئێعدام بۆ بڕایه‌وه و له ساڵی ١٣٧٩ له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه بۆ ١٠ ساڵ كه‌م كرایه‌وه.
مسته‌فاپوور له هه‌مان ساڵدا، له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا له‌لایه‌ن لقی سێی دادگای شۆڕش بانگ كرا و به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی بۆ بڕایه‌وه و سه‌رجه‌م له‌و دوو په‌روه‌نده‌یه‌دا حوكمی ٣٥ ساڵی زیندان به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ماوه‌ی‌٢٧ ساڵ زیندانه‌كه‌یدا له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش بووه.
یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی ناوبراو ده‌ڵێ، هاوینی ساڵی ڕابردوو داوای له دادستان و كۆمیسیۆنی لێبوردنی حوكمه‌كان كردبوو كه له‌و چه‌ند ساڵه زیندانییه‌ی خۆش بن به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌د كرایه‌وه.