لاوێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له شاری ورمێ به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو لاوێكی ١٨ ساڵه‌ی به ناوی شه‌مسه‌دین عه‌لیزاده له شوێنی كاره‌كه‌ی له ورمێ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوو گواسترایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، هێزه‌كانی سه‌ربه حیفازه‌تی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ورمێ، شه‌مسه‌دین عه‌لیزاده، كوڕی عومه‌ر دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئه‌میر ئابادی شاری ورمێ‌یان به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانی، به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندوه كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كودرییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و ناوبراو له هه‌وڵی ڕاكردن له ئێرانی هه‌بووه و ویستوویه‌تی بچێته نێو حیزبه كوردییه‌كانه‌وه. سپای پاسداران له حاڵێكدا ئه‌و تۆمه‌ته‌یان وه‌پاڵ ناوبراو داوه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كراوه نه له سنووره‌كان.
بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه پێبێ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی و له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه لێی دراوه و هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاویان له‌گه‌ڵ كردوه.
به‌پێی ماده‌ی ٢٤ی قانوونی سزاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، مافی ده‌سبه‌سه‌ركردن له‌لایه‌ن شۆڕگانه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه به بێ بڕیاری ده‌گای قه‌زایی نابێ و هه‌ر مه‌ئمورێكی ده‌وڵه‌تی ئه‌و كاره بكا سزای هه‌یه، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بێ له‌به‌ر چاو گرتنی قانوون به‌دڵی خۆیان هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان و ده‌سبه‌سه‌ریان ده‌كه‌ن.