كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له پاكستان ٣ مووشه‌كی به‌و وڵاته‌وه نا.
به پێی ڕاپۆرتی دیلی پاكستان، ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ٣ مووشه‌كیان بۆ به‌لووچستانی پاكستان هاویشت خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یان نیگه‌ران كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هاویشتنی ئه‌و مووشه‌كانه بۆ نێو خاكی پاكستان هیچ زیانێكی گیانی و ماڵیی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه و شایه‌تحاڵانی ئه‌و ڕووداوه ده‌ڵێن، ده‌نگی ئه‌و مووشه‌كانه ناوچه‌یان لهرزاندووهتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕایگه‌یاند كه، كۆماری ئیسلامیی ئێران به تۆڵه‌ی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی وڵاته‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی پاكستان ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له ٤ كیلۆمیتریی خاكی پاكستان به‌ردرابووه كردویانه. پاكستان ده‌ڵێ، فڕۆكه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاری سیخوڕی سنووره‌كانی به‌زاندبوو.