تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مهاباد یادی شەهید دوکتور قاسملووی مەزنیان بەرز راگرت.
لە بەرەبەری ٢٢ی پوشپەڕدا چالاکان و ئەندامانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد، بە بۆنەی ٢٨ ساڵەی تێرۆری وییەنەوە تێکۆشانی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی رێبەری شەهید دوکتور قاسملوو، وێڕای مەحکوومکردنەوەی کۆماری تێرۆریستپەروەری ئیسلامی ئێران، یادی ئەم رێبەرە ئاشتیخوازەیان بەرز راگرت.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێكۆشەرانی دێموکرات کارو چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
گەڕەکی جامی جەم، گەڕەکی هەرمەنیان، ئێرانپەیما و سەرگۆڕی شاعیرانی نەتەوەیی کورد؛ مامۆستا هەژار و مامۆستا هێمن.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە دەستخۆشی لە ئەندامانی و لایەنگرانی حیزب لە شاری مهاباد دەکات و سەرکەوتنیان لە ئەرکەکانیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازێ.